AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٣ ١٤:٠٥

لە کامیاران؛

ژینگەپارێزێکی کورد بە هۆی کوژاندنەوەی ئاگر کۆچی دوایی کرد

ژینگەپارێزێکی کورد بە هۆی کوژاندنەوەی ئاگر کۆچی دوایی کرد

ئیسماعیل کەریمی لە ژینگەپارێزەکانی شاری کامیاران کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر بەریندار بووبوو، بەهۆی توندی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوالێخۆشبوو ئیسماعیل کەریمی ڕۆژی دووشەممە یەکی گەلاوێژ، لە کاتی کوژاندنەوەی لەوڕگەکانی گوندی کانی گەشەی کامیاران، ئاگری تێبەربوو و بە کۆپتەری فریاکەوتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بەڵام بەهۆی توندی برینەکەیەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گیانی لەدەست دا.

پارێزگاری کوردستان بەهۆی شەهادەتی ژینگەپارێز ئیسماعیل کەریمی پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو خوالێخۆشبووە و کۆمەڵگای کوردستان و ژینگەپارێزن کرد.

News ID 51002

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha